زۆربەی بەرکارهێنەرانی ئینستگرام لەوانەیە ویستبێتیان ڤیدیۆیەک یاخود وێنەیەک دابگرن بەڵام نەیانتوانیوە یاخود قورس بوبێت لە ئینستگرامەوە شتێکت ویستبێت دانەگیرابێت ، بۆیە لەم بابەتەی ئەمڕۆدا چارەسەری ئەو کێشەیەتان بۆ باس دەکەین.

لە ڕێگەی ئەم چوار بەرنامەیەوە دەتوانیت هەر ڤیدیۆ و وێنەیک بتەوێت دابگریت کە دوانیان بۆ سیستەمی ئەندرۆیدن وە دوانەکەی کەشیان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسن.

١-Story Saver for Instagram 
لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانی هەر ستۆڕیەک کە بتەوێت دابگریت بە چەند هەنگاوێکی ئاسان تەنها دەست بنێ بە ڤیدیۆ کەدا یاخود دەست لەسەر ڕابگرە پاشان Save هەڵدەبژێریت بۆ داگرتنی بەرنامەکە کرتە لێرە بکە.

٢- Video Downloader for Instagram
لەڕێگەی ئەم بەرنامەشەوە دەتوانی وێنە و ڤیدیۆکانی ئینستگرام دابگریت لەڕێگەی کۆپی کردنی بەستەری وێنە یاخود ڤیدیۆ کە دواتر بەرنامەکە دەکەیتەوە و بەستەرەکەی تیێدا دادەنێت بۆ داگرتنی بەرنامەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە.

٣-Story Reposter
لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانی هەر ستۆڕیەک کە بتەوێت دابگریت بە کردنەوەی بەرنامەکە دواتر ناوی ئەو هەژمارەی دەتەوێت دەینوسیت دواتر دەست دەنێتی بە Searchدا وە ئەو هەژمارە هەڵدەبژێریت کە دەتەوێت دواتر ئەو ستۆڕیە هەڵدەبژێریت کە دەتەوێت ئینجا Repost دەکەیت دواتر More هەڵدەبژێریت لە کۆتایشدا Save دەکەین بۆ داگرتنی بەرنامەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە.

٤- Regrammer
لەڕێگەی ئەم بەرنامەشیانەوە دەتوانی وێنە و ڤیدیۆکانی ئینستگرام دابگریت لەڕێگەی کۆپی کردنی بەستەری وێنە یاخود ڤیدیۆ کە دواتر بەرنامەکە دەکەیتەوە و بەستەرەکەی تیێدا دادەنێت لەدوای ئەوە دەست دەنێین بە Share داو Save هەڵدەبژێرین بۆ داگرتنی بەرنامەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە.

كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...