لای هه‌مووان ڕوونه به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ نزیكه له‌وه‌ی پێش زۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره بكه‌وێت و جێگه به‌سه‌رجه‌میان لێژبكات.
له ئێستادا كۆمپانیای فه‌یسبوكی خاوه‌ن ئه‌و به‌رنامه‌یه له گه‌شه‌كردنی واتسئاپدایه و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌كه‌ی ساده و به‌هێز به‌رده‌ست ببێت بۆ به‌كارهێنان.
له نوێترین كاریشیاندا وابڕیاره ئه‌و به‌رنامه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر سیستمی ئای ئۆ ئێس و بۆ ئامێری ئایپاد به‌رده‌ستبێت كه له رابردوودا رێگه پێنه‌دراو بوو.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌رانی واتس‌ئاپ ده‌توانن له‌سه‌ر ئایپاد په‌یوه‌ندی ده‌نگی و ڤیدیۆیی ئه‌نجام بده‌ن و نامه‌كانیان ئاڵوگۆڕبكه‌ن.
واتس‌ئاپ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته به گۆڕینه‌وه‌ی نامه و په‌یوه‌ندی ده‌نگی و ڤیدیۆیی بێبه‌رانبه‌ر له رێگه‌ی بوونی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه، كه فه‌یسبوك خاوه‌ندارێتیی ده‌كات.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



