ماڵپەڕە تەکنەلۆجییەکان بڵاویانکردەوە لە دوایین وەشانی بەرنامەی واتسئاپدا خزمەتگوزارییەکی گرنگیان لە رووی ئاسایشەوە پاراستنەوە بۆ بەرنامەکە زیادکراوە.

لەوبارەیەوە پێگەی تێک کرانچ رایگەياندووە، خزمەتگوزاریی کردنەوە بە پەنجەمۆر و ناسینەوەی دەموچاو بۆ واتسئاپ لەسەر هه‌ردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن 
 و ئه‌ندرۆید واته‌ گه‌لاكسی و هاوشێوه‌كانی زیادکراوە كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بەکارهێنەر دەتوانێت بەکاریانبهێنێت.

واتە دەتوانرێت بەرنامەکە قفڵ بکرێت لە رێگەی دانانی ناسینەوەی دەموچاو یان پەنجەمۆر ئەمەش وەک پاراستنی زانیارییەکانی لە دەست کەسانی دەوروبەری یاخود له‌كاتی ونبوون یان جێهێشتنی مۆبایله‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی قفڵی مۆبایله‌كه‌ی بتوانرێت واتسئاپه‌كه‌ی پارێزراوبێت.

لەسەرەتادا بۆ ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ستبووه‌و لەئێستاشدا بۆ ئەندرۆید قۆناغه‌كانی تاقیكاریی تێپه‌ڕاندووه‌.

Image may contain: text

Image may contain: text


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...