له كۆتایدا و هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌كانی دیكه، كۆمپانیای راكوتین تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی بۆ به‌رنامه‌ی ڤایبه‌ر زیادكرد كه به‌كارهێنه‌رانی له تیشك ده‌پارێزێت و زیاتر ڤایبه‌ر ته‌ندروست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ناوی (Dark Mode)ــه‌و له دوایین وه‌شانی ڤایبه‌ردا به‌رده‌ستخراوه بۆ به‌كارهێنان كه له رێگه‌ی په‌یج و هه‌ژماره‌كانی خۆیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه.
دارك مۆد، واته دۆخی روناكی و تاریكیی، كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له شه‌واندا یان له شوێنه تاریكه‌كاندا له‌كاتی به‌كارهێنانی ڤایبه‌ردا به‌رنامه‌كه ره‌نگه‌كه‌ی بكات به ره‌ش و چاوی له تیشكه زیانبه‌خشه‌كان بپارێزێت و هه‌م بارگاوییه‌كی زیاتری باترییه‌كشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ئێستادا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته و به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ده‌توانن به نوێكردنه‌وه‌ی ڤایبه‌ر ببنه خاوه‌نی دارك مۆد و له رابردووش‌دا بۆ ئه‌ندرۆید به‌رده‌ستخرابوو.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



