له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا و به ئاماده‌بوونی زۆرێك له هه‌وادارانی ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایله زیره‌كه‌كان، كۆمپانیای هواوه‌ی دوو مۆبایلی گرنگ و ناوازه‌ی نمایشكرد.
ئه‌و دوو مۆبایله‌ش له جۆری پی (P) بوون به ناوه‌كانی (Huwei p30 و Huwei p30 pro)، كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی گرنگ و به‌هێز له‌خۆده‌گرێت.
لێره‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جۆری دووه‌م واته Huwei p30 pro ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ئه‌مانه‌ن:
- قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٦.٤٧ ئینجه
- شاشه‌كه‌ی له جۆری ئه‌مۆلیده
- پرۆسێسه‌ر Kirin 980
- ڕوونی شاشه‌كه‌ی 1080 به 2340 پێكسڵه
- وه‌شانی پای ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره
- ڕام: شه‌ش گێگا و هه‌شت گێگا
- میمۆری ناوه‌كیی: ٦٤ و ١٢٨ و٢٥٦ گێگایی بۆ رامی هه‌شت، ١٢٨ گێگایی بۆ رامی شه‌ش
- كامێرای پشته‌وه سێ دانه‌یه به كوالێتی: ٤٠ و ٢٠ و ٨ مێگاپێكسڵی
- كامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپێكسڵه
- به چوار ڕه‌نگی جیاواز به‌رده‌ستكراوه
- دوو سیم كارتی بۆ ده‌بێت
- توانستی باتری: ٤٢٠٠ ملی ئه‌مپێر
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



