وەک ئاشکرایە لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ گەلاکسییەکی چەماوەی بە نرخی ١٩٨٠ دۆلار راگەیاند کە چەندین تایبەتمەندیی ناوازە لەخۆدەگرێت و شاشەکەی دەچەمێتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی مۆبایلێکی ناوازە و چەماوەی بەناوی (Huawei Mate X) راگەياند کە نرخەکەی دەگاتە ٢٦٠٠ دۆلار واتە (٢٦ گەڵا).
لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
- قەبارەی شاشەکەی هەشت ئینجە
- روونییەکەی 2200 بە 2480 مێگاپیکسڵە
- کامێرای پشتەوەی سێ دانەیە بە کوالێتی ٤٠ و ١٦ و ٨ مێگاپێکسڵ
- رامی هەشت گێگایە
- توانستی باترییەکەی چوار هەزر و ٥٠٠ ملی ئەمپێرە
- میمۆری ناوەکیی ٥١٢ گێگایە
- پڕۆسێسەری کیرین ٩٨٠ ـیە
- وەشانی پای ئەندرۆیدی لەسەر جێگیرکراوە
- دەرچەی USB 3.1
- توانای خێرا بارگاویی کردنی هەیە




"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


