واتسئاپ لە گەشەکردندایە و بەمنزیکانەش تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەرنامەکە لەسەر سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاد دەبێت کە تایبەتە بۆ گروپەکانی.
لەوبارەیەوە پێگەی NDTV بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی تایبەت واتە (Reply Privately) بۆ واتسئاپ لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس زیادکراوەو بەم نزیکانەش لەسەر ئەندرۆید بەردەست دەبێت.
واتە بەکارهێنەر دەتوانێت لەکاتی چاتکردن لە گروپێکدا نامەیەکی تایبەت بۆ کەسێکی دیاریکراو بنێرێت بەبێ ئەوەی لە گروپەکە بچێتەدەر، ئەمەش کات بۆ بەکارهێنەران دەگەڕێنێتەوەو لەدوایین وەشاندا بۆ ئایفۆن بەردەستکراوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


