هەرچەندە لە ریزەکانی پێشەوە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و سامسۆنگ رکابەرایەتی یەکدی دەکەن بەڵام لەم دواییانەدا هواوەی و چەند کۆمپانیایەکی دیکە هاتوونەتەوە مەیدانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکانەوە.

لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کۆمپانیای هواوەی لە تویتێکیاندا کە پیرۆزبایی ساڵی ٢٠١٩یان لە بەکارهێنەران و هەوادارانیان کرد، تووشی شەرمەزارییەکی زۆر هاتن.

بەگوێرەی تویتەر، ئەو تویتەی کە کراوە لە رێگەی مۆبایلێکی ئایفۆنەوە بووە کە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کەسە گرنگەکانی ئەو کۆمپانیایە خۆیان مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەکاردەهێنن لەکاتێکدا هواوەی بە دەیان جۆری مۆبایلی گرنگی بەرهەمهێناوەو خستوویەتییە بازاڕەکانەوە.

هەربۆیە ئەو کارەی هواوەی کۆمپانیاکەیانی تووشی شەرمەزارییەکی زۆرکرد و لە رووی فرۆش و ژمارەی پشکەکانییەوە کاری کردووەتە سەریان.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...