لە ئۆفەرێکی نوێی کۆمپانیاکانی دابینکردنی بەرنامە و یارییەکان بۆ مۆبایل، بەرنامەیەکی بەسوود و پێویست بووە خۆڕایی.
سکرین شوت پڕۆ ٢، ناوی ئەو بەرنامەیەیە کە نرخەکەی دوو دۆلارەوەو لە ئێستادا و بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی کە تایبەتە بە سیستمی ئەندرۆید.
ئەم بەرنامەیە تایبەتە بە گرتنی وێنەی شاشەی مۆبایلەکەت و چەندین تایبەتمەندیی گرنگیش لەخۆدەگرێت لەوانە دەستکاریی کردنی وێنەکە و جوڵەپێکردنی.
لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لە پلەی ستۆر بەنووسینی ناوی (Screenshot Pro 2) گەڕانی بۆ بکەن و دواتر دایبگرن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


