![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
بێگومان ھەریەکەمان ڕۆژانە نۆتی مۆبایلەکانمان بەکاردەھێنین بۆ نووسینی تێبینی و تێکست و ئەو شتانەی کە گرینگن لامان بۆ ئەوەی وونیان نەکەین لە کاتی پێویست سوودیان لێ وەرگرین، و بێگومان ھەمومان حەزناکەین کەس زانیاری و تێکست و تێبینی تاکەکەسی و تایبەتمان بزانێت و تایبەتبێت بە خۆمان و تەنیا خۆمان بتوانین سەیریان بکەین.
لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە تا ئێستا نەمان زانیبێت کە دەتوانین ووشەی نەھێنی لەسەر نۆتی مۆبایلەکانمان دابنێین و تەنیا خۆمان بتوانین لە ڕێگەی ووشەی نەھێنی تایبەت بە خۆمانەوە بتوانین ئەو نۆتانە ببینین .
لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە ئەو چەندھەنگاوە کە تایبەتە بە بەکارھێنەرانی ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن و ئایپاد) کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن ووشەی نەھێنی لەسەر نۆتی مۆبایلەکانتان دابنێن.
سەرەتا دەچینە بەشی Settings
پاشان بەشی Password
پاشان لە بۆشای یەکەم ووشەی نەھێنی دەنووسین
دواتر لە بۆ شای دووەم دووبارە ووشەی نەھێنی یەکەم
پاشان لە بۆشای سێیەم ووشەیەک دەنوسین تاوەکوو لە کاتی لە بیرچونی پاسۆرد بەو وشەیە پاسۆردەکەت بیربکەوێتەوە .
دواتر دەبینین بەشی نۆتی مۆبایلەکەمان ووشەی نھێنی لەسەرە.
وەکوو هەنگاوەکانی ئەم وێنەیە :
Kurdzone
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""