![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، خزمەتگوزارییەکی نوێ و بەسوودیان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد. چەند ڕۆژێکە بەرپرسانی ڤایبەر خزمەتگوزاریی (دەستکاریکردنی نامەکان دوای ناردنیان)ی بۆ پڕۆگرامەکە بە ناوی (Edit) بۆ ڤایبەر زیاد کردووە، ئەگەر پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە، ئەو خزمەتگوزارییە بەدەست دەھێنیت. ئەو خزمەتگوزارییە نوێ و بەسوودە بۆ ئەوەیە، ئەگەر نامەیەکت بۆ ھاوڕێیەکت نارد و ھەڵەیەکت تێیدا کرد، '
دەتوانی دووبارە نامەکە لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی (Edit)ەوە چاک بکەیتەوە و بۆ ھاوڕێکەت بنێریتەوە, پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
Karwanit
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""