![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
كاتێك به هۆی ڤایرۆسهوه یان بهبێ مهبهست وێنهو ڤیدیۆو فایله دهنگییهكانی ناومۆبایلی گالاكسی دهسڕێتهوه زۆر جا كێشه بۆ بهكارهێنهرانی ئهو جۆرهی مۆبایله دروستدهكات .
بهڵام بهم ڕێگایانه دهتونرێت وێنهو ڤیدیۆ سراوهكان بگهڕێنینهوه..
ڕێگەی یەکەمیان زۆر ئاسانە و ڕێگە باوەکەیە کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانە دەزانن ئەویش بریتییە لە وەرگرتنی کۆپییەک لە وێنەکە و پاراستنی.
رێگای دووەم بریتییە لە گەڕاندنەوەی ئەو بەرنامە و داتایانەی کە لە مۆبایلەکەتدا خەزن نەکراوە بەتایبەت ئەو مۆبایلانەی گالاکسی لە جۆری ئێس ٨ و ئێس ٧ و ئێس ٦ و ئێس ٦ ئێدج و ئێس ٥ و نۆت ٤ یان پێیە دەتوانن سود لەبەرنامەی FoneLab-Android Data Recovery وەربگرن.
ئەمەش ھەموو جۆرە داتاکانی سەر مۆبایلی ئەندرۆید و زاکیرەی SD وەک فۆتۆ و پەیوەندیی و نامە و مەلەفی موزیک و گرتەی ڤیدیۆیی و فۆتۆ بگەڕێنێتەوە.
سەرەتا مۆبایلەکە ڕەبتبکە بە کۆمپیوتەرەوە پاشان ئەو بەرنامەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە لەسەر کۆمپیتەرەکە دابەزێنە.
دواتر Enable USB Debugging ئەکتیڤ بکە.
پاشان بچۆرە Setting ی مۆبایلەکەت و بۆ About Phone
کلیکی Build Number تا نامەی You are under developer mode
بچۆرەوە Settings پاشان بچۆرە Developer Options و پەستانی بخەسەر.
پاشان دوگمەی سەرووی شاشەکە دابگرە و بۆ USB debugging بگەرێ و دایبگیرسێنە و OK بکە.
لەدواییدا جۆری ئەو داتایانە یان وێنە و ڤیدیۆیانە دیاری بکە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە، ئینجا کلیکی Next بکە کە لە خوارووی شاشەکەوە دەردەکەوێت.
بەو جۆرە داتاکان دەچێتە نێو ئەپڵیکەیشنەکە و سامسۆنگ نامەیەکت بۆ دەنێرێت دەڵێت Allow/Grant Authorize بۆئەوەی بگەیتە بەرنامە و وێنەکان.
پێویست بە چاوەڕوانی دەبێت چونکە بەپێی قەبارەی وێنەکان کاتی دەوێت و دواتر بچۆ سەر Gallery بۆ بینینی وێنەکان و وێنە سڕاوەکان کە بەرەنگی سور جیاکراوەتەوە ئەو وێنانەشی کە لەلای خۆت هەیە بە ڕەنگی ڕەش دیاریکراوە.
پاشان ئەو وێنانە دیاری بکە کەدەتەوێ وەری بگریتەوە و کلیکی Recover بکە بۆ گێڕانەوەی وێنەکان.
لەکۆتایدا ئەو وێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە و پەستان بخەرەسەر Recover وێنەکە لەسەر شێوەیJPG یان PNG خەزن دەبێتەوە.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""