![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
زۆر جار بە هەر هۆكارێك بێت، لە ماڵ و یاخود لە شوێنی كاركردن، مۆبایلەكانمان لێ ون دەبێت و بە زەحمەت بۆمان دەدۆزرێتەوە، بەتایبەت ئەگەر بێدەنگ (سایلەنت) كرابێت. دوای گەڕانێكی زۆر لە شوێنێكدا دەیدۆزینەوە كە رەنگە بیرمان هەر بۆی نەچووبێت. لێرەدا رێگەیەكی ئاسان باس دەكەین بۆ دۆزینەوەی شوێنی هەموو ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیانەی كە بە سیستمی ئەندرۆید یان ئای ئۆ ئێس كاردەكەن، وەك ئایپاد و مۆبایلەكان، تەنانەت ئەگەر سایلەنت (Silent Mode)یش كرابن.
ئەگەر ئامێر/مۆبایلە ون بووەكەت، ئەپڵ-ە و بە سیستمی iOSئیش دەكات، ئیتر ئایفۆن بێت یان ئایپاد و هاوجۆرەكانیان، دەتوانیت لەڕێی كۆمپیوتەرەوە بچیتە پێگەی me.com پاشان بچۆرە Apple ID. دوای ئەوەی ناوی بەكارهێنەر و پاسۆردەكە دەنووسیت لە خوارەوە دوگمەیەك دەردەكەوێت بەناوی Find My iPhone. كاتێك پەنجە دەنێیت بەو دوگمەیەدا ئیتر پێگە ئەلیكترۆنیەكە دەست دەكات بەگەڕان بەدوای ئامێرەكەتدا و شوێنەكەی لەسەر نەخشە بە خاڵێكی سەوز دیاریی دەكات. پەنجە بنێ بەو خاڵە سەوزەدا و دوگمەی كارپێكردنی دەنگ Play Sound دیاریی بكە... بەمە گوێت لەدەنگی زەنگی مۆبایلە ونبووەكەت دەبێت و دەیدۆزیتەوە.
ئەگەر ئامێر/مۆبایلە ونبووەكەت ئەندرۆید-ە، ئیتر سامسۆنگ یان هواوی و هاوجۆرەكانیان بێت، ئەوا دۆزینەوەی ئەمانەیش جیاوازیەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەوانی تردا. بچۆرە پێگەی https://www.google.com/android/find. ئینجا بچۆرە Gmailی بەكارهاتووی سەر هەمان ئەو ئامێرە. لێرەوە (وەك ئەوەی پێشتر) پێگە ئەلیكترۆنیەكە دەگەڕێت و شوێنی مۆبایلە ونبووەكەت لەسەر نەخشە و بە وردیی بۆ دیاریی دەكات، لە لای چەپی شاشەكەوە Play Sound هەڵبژێرە و پەنجەی پێدا بنێ تا دەنگی مۆبایلەكەت لەو شوێنەوە گوێ لێدەبێت كە تێیدایە.
كاروان ئایتی
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""