ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری دا دەست بەسەر ژمارەیەك نووسراو و بەڵگەنامەی نهێنیی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا بگرێت. بەپێی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی ئینگلیزی، بەڵگەنامەكان لە ژووری هۆتێلێكی لەندەن دەستیان بەسەردا گیراوە، كە بەدەست دامەزرێنەری كۆمپانیای "Six4Three"ەوە بووە. دامەزرێنەری كۆمپانیای "Six4Three" بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی بەرنامەكاری تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و لە ڕێگەی كۆمپانیای "كامبریج ئەنالیتیكا"وە پەیوەندی بەفەیسبووكەوە كردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیان، لیژنەی وەرزش و رۆشنبیریی دیجیتاڵی پەرلەمانی بەریتانیا دوای ئەوەی زانیویەتی دامەزرێنەی كۆمپانیای "Six4Three" وڵاتەكە بەجێدێڵێ، دەستی بەسەر بەڵگەنامەكاندا گرتووە.

ئەم بڕیارەش لە كاتێكدایە كە دادگای كالیفۆرنیای ئەمریكا چاو لە سكاڵایەك دەكات كە دامەزرێنەری كۆمپانیای "Six4Three" لە دژی فەیسبووك بەرزی كردووەتەوە و تیایدا تۆرە كۆمەڵایەتییەكەی تۆمەتبار كردووە بەوەی ئاگەداری لەوە هەبووە كە كۆمپانیای كامبریج ئەنالیتیكا زانیارییەكانی بەكارهێنەرانی فەیسبووك بۆ خۆی بەكاردێنێ، بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...