کۆمپانیای فەیسبوکی خاوەن بەرنامەی مەسنجەر، کە تایبەتە بە گۆڕینەوەی نامە و پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆیی، چارەسەری کێشەیەکی باوی ئەو بەرنامەیەیانی راگەياند.

لەماوەی رابردوو زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مەسنجەر، رووبەڕووی ئەوە بووبوونەوە کە زۆرینەی نامەکانیان لەدوای چەند خولەکێک بە نەبینراوی پێشاندەدرا کە هەرچەندە ئەو نامانەش کۆن بووبوون و پێشتر سەیرکرابوون.

واتە دوای سەیرکردنی نامەیەک و خوێندنەوە، دوای چەند کاتێکی کەم ئەو نامەیە بە نەبینراو دەدەنرا و بە ئاگانامەیەک دەچوویەوە بۆ بەکارهێنەر، ئەمەش بێزاریی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی لێکەوتبووەوە.

دواجار فەيسبوک لە رێگەی راگەياندراوێکیانەوە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی راگەياند و ئاماژەیان بەوەدا لە دوایین وەشاندا هەموو ئەوانەیان چارەسەرکردووە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...