![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کە خاوەنی بەرهەمەکانی ئایفۆنە، نرخی یەکێک لەو ئایفۆنانەی کەمکردەوە کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ خستنییە بازاڕەوە.
وەک ئاشکرایە ئەپڵ لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول سێ بەرهەمی نوێی ئایفۆنی راگەیاند بە ناوەکانی ئایفۆن ئێکس ئێس و ئێکس ئێس ماکس و ئێکس ئاڕ بوون.
دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، ئەو کۆمپانیایە بڕیاری دا لە چەند وڵاتێک نرخی ئایفۆن ئێکس ئاڕ کەمبکاتەوە و ١٠٠ دۆلار لە نرخەکەی ئێستای لێلابرد کە یەکێک لەو وڵاتانەش ژاپۆنە.
بەوپێیەی ئەپڵ لەو وڵاتە توانیویەتی رێژەی زۆری فرۆشی مۆبایلەکان بەلای خۆیدا بشکێنێتەوە هەربۆیە ئەو بڕیارەی داوە تاوەکو بەردەوام بێت لە فرۆشتنی مۆبایلەکانی و خۆی لە پێشەنگ بهێڵێتەوە.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""