راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیای سناپی خاوەن بەرنامەی سناپچات، تایبەتمەندييەکی زیادکرد کە لە فەیسبوک و ئینستاگرامیشدا بوونی هەیە.

تایبەتمەندییەکەش بریتییە لە ناردنی ئاگانامەیەک بۆ بەکارهێنەر لەکاتی هەبوونی ستۆری نوێ یان کردنی لەلايەن هاوڕێکانی خاوەن سناپەکەوە.

ئەم تایبەتمەندييەش بۆ ئەوەیە بەکارهێنەر کاتی بۆ دەگەڕێتەوەو بەبێ ئەوەی سەردانی سنپابکات لە رێگەی ئەو نامەیەوە ئاگادار دەکرێتەوەو دەتوانێت بێت بۆ بینینی سناپەکان.

بۆ ئەو بەکارهێنەرانی هێشتا بۆیان زیادنەبووە لە دوایین وەشاندا بوونی هەیە و بەنوێکردنەوەی بەرنامەکە دەبنە خاوەن تایبەتمەندییەکە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...