بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بە هەزارەها یاریی و بەرنامەش لەلايەن کۆمپانیاکانەوە لە خزمەت بەکارهێنەران دروستکراون.

هەندێک یاریی بەهۆی کوالێتی بوون و سەرنجڕاکێشییەوە کراونەتە پارەو لە بەرانبەر بەکارهێنانیدا، دەبێت بڕیک پارە بدێت، ئەمە بێجگە لەوەی هەندێک جار ئۆفەری خۆڕایی بوونیان رادەگەیەنرێت.

لە ئێستادا یاریی (The Mystery of Blackthorn Castle) نرخەکەی لە سێ دۆلارەوە بووەتە خۆڕایی و تەنیا بۆ سیستمی ئەندۆرید بەردەستە، واتە بۆ ئایفۆن و ئایپاد نابێت.

لەم یاریەدا، گەیمەرەکە هەڵدەستیت بە پشکنین و گەڕان لە قەڵای BlackThorn تاوەکو نهێنییە شاراوەکان بدۆزرێتەوە، هەروەها ڕووداوەکانی ئەم یارییە لە سەردەمی چواردەیەمی زاینیدایە روویانداوە.

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لە رێگەی پلەی ستۆرەوە ئەو یارییە دابگرن و بۆ ماوەیەکی کاتیش بووە خۆڕایی.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...