![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
USB ی دەرچەیەکی ستانداردە بۆ پێکەوە بەستنی ئامێری کۆمپیوتەر لە چەندین ئامێری جیاواز بۆ گواستنەوەی داتا و زانیاری لە کۆمیوتەرەوە بۆ ئامێرە هاوپەیوەندەکانی، وە بە پێچەوانەوە. ئەمە جگە لەوەی هۆکارێکە بۆ بەخشینی ووزەی کارەبای بە بڕی ٥ ڤۆڵت ، بەمانایەکی تر دەتوانین لەڕێگەی دەرچەکانی USB ەوە چەندین ئامێری جیاواز شەحن بکەینەوە بۆ نمونە موبایلە هۆشمەندەکان بەگشتی، تابلێت و پدە و بەشێکی زۆر لە ئەنتێنە و ئامێرەکانی دابینکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت... هتد
تەنیا جیاوزی لەنێوان هەردوو جۆرەکەی USB2 لەگەڵ USB3 بریتیە لەخێرای گواستنەوەی بڕی داتا بەپێی تێپەڕبونی کات، USB2 کە نوسخەیەکی کۆنە لەم تەکنۆلۆژیایە و توانای گواستنەوە بۆ داتا و زانیاری ٦٠ مێگا بایت لە هەر چرکەیەک دا ، کەدەکاتە ٤٨٠ مێگابت لە هەر چرکەیک دا. بەڵام جۆری دووەم کە بریتیە لە USB3 توانای گواستنەوەی داتای بەبڕی ١٠ هێندە زیاترە لە USB2، ئەمە جگە لەوەی کە دەتوانیت ئامێرێکی تری وەک موبایل بەیارمەتی کۆمپیوتەر زۆر خێراتر شەحن بکەیتەوە لەڕێگەی USB3 ەوە وەک لە USB2.
لەڕوی ڕەنگەوە لە زۆربەی جۆرەکانی ئامێری کۆمپیوتەر ، بەشی ناوەوەی USB2 ڕەنگی ڕەشە و هەرچی USB3 بەشێوەیەکی گشتی ڕەنگەکەی شین باوە. لەوانەیە وەک خوێنەرێکی تەکنۆلۆژی پرسیارت لەلا دروست بێت گەر بەم شیوەیە تواناکانیان جیاوزی هەیە لەڕاپەراندنی ئەرکەکانیان دا، ئەی بۆ ئەبێت تائێستە USB2 لە ژیانی کۆمپیوتەر دا مابێت و بەکار بهێنرێت بەشێوەیەکی بەردەوام، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە ئامێرەکانی چەن ساڵی ڕابردوو تەنیا سەپۆرتی جۆری USB2 دەکەن ناتوانن پێکبێن لەگەڵ تەکنۆلۆژیای USB3 .
Karwanit
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""