![](https://i.postimg.cc/6qcQxN1m/photo_2018-09-18_16-53-37.jpg)
لهماوهی رابردوو کۆمپانيای مايکرۆسۆفت بەرنامەيەکی ناوازەی بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس بەرهەمهێنا کە بە تايبەتی سوودێکی زۆر بە ئەو کەسانە دەگەيەنێت قوتابين و دەخوێنن کە پێشتريش بۆ ئەندرۆيد بەردەست ببوو.
ئەو بەرنامەيەی مايکرۆسۆفت ناوی (Office Lens) ـەو ساڵی ٢٠١٥ بۆ سيستمی ئەندرۆيد دروستکراوهو تاقيکردنەوەی لەسەر ئەو سيستمە کارپێخەرەش پێکرا، پاش سەرکەوتن و هەڵبژاردنی بەيەکێک لە باشترين بەرنامەکانی ساڵی ٢٠١٥، دواتر بۆ ئای ئۆ ئێس ـيشی بەرهەمهێنا.
کاری ئەو بەرنامە ناوازەيەی مايکرۆسۆفت گرتنی وێنەکانی سەر بۆرد و پەڕە و شوێنە تايبەتييەکانی نووسينە، دواتر بە تەکنيک و کوالێتييەکی بەهێز بۆ بەکارهێنەری رێکدەخات و سەرجەم گۆشەی بينينەکانی يەکسان دەکاتەوە.
بۆ نموونە ئەگەر کەسێک يان خوێندکارێک ويستی وێنەی نووسينەوەی سەر بۆردەکان بگرێت، ئەگەر هاتوو ئەو بەرنامەيەی بەکارهێنا و لە هەر گۆشەيەکەوە وێنەی گرت ئەوا دەتوانێت زۆر بە ئاسانی رێکیخاتەوە بەبێ ئەوەی کوالێتييەکەی تێکبچێت.
ئەم بەرنامەيەش بەناوی (Office Lens) لە هەردوو بازاڕی (ئاپ ستۆر، پلەی ستۆر) بۆ داگرتن بەردەستە و بەکارهێنەرانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس دەتوانن دايبگرن.
![](https://2.bp.blogspot.com/-PR3QX80gtfE/WQEUmv7uXJI/AAAAAAAAH4Y/dsiFlVlDsUcssfq45sxDctlsjkj4uWZugCLcB/s1600/Zanyare.org.gif)
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""