
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرایە یاریی پەبجی، لە سەرتاسەری جیهاندا توانیویەتی رێژەیەکی زۆری هەوادار لەخۆی کۆبکاتەوەو بە ملیۆنەها جار لە کۆگا ئەلیکترۆنییەکاندا داونلۆد بکرێت.
لە ئێستادا ئەم یارییە لە گەشەکردندایە و لەلايەن کۆمپانیای گەشەپێدەریەوە هەوڵی فراوانکردنی دەدرێت تا بۆ سەرجەم ئامێرەکان بەردەستبێت و هەواداری زیاتربێت.
لەنوێترین هەواڵیشدا راگەياندراوە، پەبجی بۆ یارییەکانی پلەیستەیشن بەردەستکراوەو لە ئێستادا لە کۆگای پلەیستەیشن ستۆر خراوەتە لیستی کڕینی پێشوەختە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت داوای کڕینی بکات و لەکاتی بڵاوبوونەوەی بۆ ئەو ئامێرە یەکێک بێت لەوانەی پێشوەختە بەدەستیدەگات و یاریی پێدەکات.
پەبجی، یارییەکە بۆ زۆرێک لە سیتسمە زیرەکەکان دەبێت، سەرەتای یارییەکەش لە دوورگەیەوە دەستپێدەکات کە لەپێناو مانەوەی خۆی دەجەنگێت و هەوڵی رزگاربوون لە دوورگەکە دەدات.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""