راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، سناپچات سەرقاڵی زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەکە، لەوانەش ئۆبجێکتی دوو رەهەندییە بۆ کاتی وێنەگرتن.

ماڵپەری engadget بڵاویکردووەتەوە، سناپچات لە کۆتا نوێکردنەوەی دا، چەند ئۆبجێکتێکی لەشێوەی ستیکەر بۆ بەرنامەکەیانی ناردووە کە بەکارهێنەر دەتوانێت تێکەڵاوی وێنەکانی خۆی بکات.

وەک لەم وێنەیەدا دیارە، بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ئۆبجێکتانە لەسەر وێنەی راستی بەکاریانبهێنێت و دواتر وێنەی خۆشی تیا تێکەڵاوکات، وابڕیاریشە لە داهاتوودا چەند ئۆبجێکتێکی دیکەی سێ رەهەندی زیاد بکات.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...