
گۆگڵ ماپ یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه كۆمپانیای گۆگڵ پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌كات،كۆمپانیای گۆگڵ كە خاوەنی گەورەترین مەكینەی گەرانە لە ئینتەرنێـتدا و لە هەمان كاتدا دەیان شوێن و گەڕانی شاراوەی هەیە كە لەوانەیە تاوەكو ئێستا په‌ی به نهێنییه‌كانی نه‌برابێت .
لەسەر داواکاری هەندێ لە بەشداربوانی كۆمپانیای گۆگڵ ، (گۆگڵ ماپ) سنوری کوردستانی گەورەی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان دیاری کرد، بڵاوكردنه‌وه‌ی سنوری كوردستانی گه‌وره له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان له‌وانه‌یه كاردانه‌وه به دوای خۆیدا بهێنێت و ببێتە کێشەی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كه هاوكات هێشتا پرسی ڕێفراندۆم پرسێكی زیندووه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و هاونیشتیمانیان له رۆحی خۆیاندا ئه‌ومافه‌یان پاراستووه و په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی پێكه‌وه‌ی گرێداون.
كۆمپانیای گۆگڵ ئازایانە نه‌خشه‌ی کوردستانی گەورەی به‌جیهان و بەوانە دەناسێنێ کە ئاواتیانە زانیاری لە سەر كلتور‌و كه‌ڵچه‌رو خاك و نیشتیمانی كوردان بزانن .

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""