
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی رێكخراوی ICANN كه تایبه‌ته به‌ده‌ستنیشانكردنی ئای‌پی و ناونیشانەكانی ئینته‌رنێت لە جیهاندا رایگه‌یاندووه له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وە به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ر جیهاندا ده‌وه‌ستێت. ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی به‌هۆی گۆڕینی كۆدی تایبه‌ت بەپاراستنی ناونیشانه‌كانی ئینته‌رنێت DNS له رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتووه‌وە به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ ئینته‌رنێت ده‌پچڕێ، دوایی ده‌گه‌رێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ستانی كاری هاووڵاتیانیشەوە، ماڵپه‌ڕه‌كه رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ره‌نگه پرۆسه‌كه بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان گران بێت، به‌ڵام دوای ئه‌و واده‌یه كاره‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه. بریار وابوو له ساڵی 2010وە ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام دواخرا بۆ ساڵی 2015 پاشانیش به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ساڵی 2015 ئه‌نجام نه‌درا، دواخرا بۆ كۆتایی ئەمساڵ.
DNS سیستمێكی وه‌رگێرانه كه ڕێگه‌مان پێ ئه‌دات كه به زمانی مرۆڤ له ناو ئینته‌رنێتدا گه‌ران بكه‌ین واته وه‌ك وه‌رگێڕێك كار ده‌كات له نێوان ئێمه‌و سێرڤه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا داتا‌و زانیاریه‌كان به ده‌ست بهێنین .
Karwanit - س
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""