راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (16ی تشرینی یەکەمی 2018)، کۆمپانیای هواوەی لە میانی مەراسیمێکی تایبەتی دا چەند بەرهەمێکی نوێی ئاشکراکرد.
یەکێک لەوانەش مۆبایلی هواوەی Mate20 X ـە کە چەندین تایبەتمەندی گرنگ و ناوازە لەخۆدەگرێت لەوانە توانستی باترییەکەی پێنج هەزار ملیئەمپێرە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
- قەبارەی شاشەکەی ٧.٢ ئینجە
- روونی شاشەکەی 1080 بە 2244 پیکسڵە
- سێ کامێرای لەسەریە بە کوالێتییەکانی ٤٠ و ٢٠ و هەشت مێگاپیکسڵ
- رامی شەش گێگایە
- توانستی باترییەکەی پێنج هەزار ملیئەمپێرە
- دوو سیم کاردی بۆ دەبێت
- بە گۆریلا کڵاس روپۆشکراوە
- قەبارەی میمۆری ناوەکیی ١٢٨ گێگابایتە
- بە دوو رەنگ بەردەست دەبێت
ڤیدیۆ:
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


