بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان لە سەرانسەری جیھاندا کارا کرد. ڕۆژی چوارشەممە 10/10/2018، ماڵپەڕی (بلیۆنێر365)ی کەنەدی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ڤایبەر ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان کارا کردووە، لەو ڤێرژنە نوێیەشدا کێشەی خاوبوونەوە و وەستانی ڤایبەر چارەسەر کراوە. بۆ بەدەستھێنانی ئەو ڤێرژنە نوێیەی ڤایبەر، دەتوانی پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.
پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


