فەیسبوک بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧%ی بەکارهێنەرانی لەدەستداوە و پێشبینی دەکرێت کە زیان بە کۆمپانیاکە بگەیەنێت. 

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری بوزیکتۆ، کۆمپانیای فەیسبوک دووچاری لەدەستدانی بەشێکی بەکارهێنەرەکانی بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمە زیانێکی زۆر بە کۆمپانیاکە بگەیەنێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای نیلسن کە کۆمپانیایەکە لە نیویۆرک بۆ زانینی زانیاری و ئامارەکان، فەیسبوک بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا %٧ ی بەکارهێنەرەکانی لەدەستداوە.

هۆکاری ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی ئەم دواییانەی فەیسبوک کە زانیارییە کەسییەکانی بڵاودەکردەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەکارهێنەران لە ئێستادا زیاتر ئارەزووی بەکارهێنانی ئینستاگرام و سناپچات دەکەن.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن مارک زوکربێرگەوە دامەزراوە و بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا دوو ملیار و ٢٣ ملیۆن بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...