له‌پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك فه‌یسبووك له‌كاركه‌وت ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای فەیسبوك پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای لێبوردنی لە بەكارهێنەران كرد و هۆكارى له‌كاركه‌وتنه‌كه‌شی ئاشكراكرد. جای نانكارۆ وتەبێژ بەناوی كۆمپانیای فەیسبووكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای لێبووردنی لە بەكارهێنەران كرد كە بەهۆی تەكنیكییەوە بۆ ماوەیەك كاركردن لە فەیسبووك وەستاوە.
كێشە تەكنیكییەكە ئەوەبوو، بۆ ماوە 90 خولەك بەشێك لە بەكارهێنەرانی نەیانتوانی، نامە و پۆست بكەن لە فەیسبووك. كێشەكە تەنیا فەیسبووك نەبوو، واتسئەپ و ئینستاگرامیشی گرتبووەوە.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


