
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لەوکاتەی خەڵکی لە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگاکانی کۆگای ئەپڵدابوون بۆ کڕینی ئایفۆنی نوێ، کۆمپانیای هواوی ئەو هەلەی قۆزتەوەو ئەپڵی شەرمەزارکرد.
لە وڵاتی سه‌نگافورا لەکاتی وەستانی کڕیاران بۆ ئه‌پڵ وەچ و ئایفۆنه نوێیه‌كان له‌به‌رده‌م كۆگاکەدا، كارمه‌ندێكی كۆمپانیای Huawei چه‌ند پاوه‌ربانكێكیی، به‌خۆڕایی Huawei ی به‌سه‌ر چاوه‌ڕوانكه‌ره‌كان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر پاكه‌تی پاوه‌ر بانكه‌كه‌ش نووسرابو "پێویستت پێی ده‌بێت"
بەپێی وتەی کڕیاران، كارمه‌نده‌كه‌ی هواوی به هاوڵاتییه‌كانی وتبوو ئه‌پڵ توانستی باتری ئایفۆنه‌كان نازانێت ، Huawei ده‌یه‌وێت یارمه‌تیت بدات.
ئه‌مه‌ش ته‌نزێكی نوێی هواوییە به‌رامبه‌ر ئه‌پڵ سه‌باره‌ت به توانستی باتری ئایفۆنه نوێیه‌كان کە بەناوەکانی (ئایفۆن ئێکس ئاڕ، ئایفۆن ئێکس ماکس، ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس) رایگەياندن.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""