
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرایە لەم کاتەدا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بەدەر لە تاکە کەسی، براند و کۆمپانیاکان کردوویانەتە شوێنێکی بازرگانی بۆ کارەکانیان.
بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەی Pro Analytics دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چاودێریی کردن و شیکردنەوەی ئینستاگرامەکەت کە زۆر بە وردی داتا و زانیارییەکان ئاشکرادەکات.
ئەم بەرنامەیە بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە و چەند تایبەتمەنديیەک لەخۆدەگرێت لەوانە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لایکت بۆ کردوون لەسەرەتای چوونە ئەو تۆڕەت تا ئەو ساتە، لەگەڵ پێشاندانی ئەو کەسانەی تۆیان فۆڵۆو کردووەو وە بە پێچەوانەشەوە، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە.
هەروەها لە ئێستادا ئینستاگرام چەند بەشێکی داتای زیادکردووەو کارئاسانییەکی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە کە سات بە سات ئاماری هەژمارەکەی پێدەڵێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""