راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەيسبوک لەدوای نزیکەی ساڵێک لە ئەزمونی و تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەک، بە فەرمی زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییەی زیادکرد.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی تێک کڕانچ، فەيسبوک خزمەتگوزاریی (Watch) زیاد دەکات کە هاوشێوەی ڤیدیۆکانی ناو یوتیوبە و بەکارهێنەری دەتوانێت سەیری ڤیدیۆ بکات و هەروەها لیستێکی تایبەتیشی لەسەر دروست بکات.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە دەتوانی سەیری گرتەی ڤیدیۆیی بكەیت، هەروەها لەگەڵ هاوڕێكانت بە دەنگ و ڕەنگ قسە بكەیت، جگە لەوەیش دەتوانی ڤیدیۆكان مۆنتاژ و دەستكاریی بكەیت بەو جۆرەی كە خۆت مەبەستتە و دەیخوازیت.
ئەمەش ئاسانكارییەكی باش دەبێت بۆ رۆژنامەنوسان و ئەو كەسانەی خولیای تۆماركردنی ڕووداوەكان و گواستنەوە و مۆنتاژكردنی ڤیدیۆكانیان هەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


