هەریەكە لە iPad, iPhone,iTunes, iPod, ،iMac بریتین لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ، واتە پیتی (i) لە سەرجەم دروستكراوەكانی ئەم كۆمپانیایە بوونی هەیە، بەڵام زۆربەمان نازانین مەبەست لەم پیتە چیە.

پیتی ئای لە ئێستادا بووە بە نیشانەیەك كە ئامێرەكانی ئەپڵی پێدەناسرێتەوە، دیارە ئەوەش لە كاتێكدایە كە كۆمپانیاكە لە ساڵی (1998) كۆمپیوتەری ماكینتۆشی بەرهەمهێنا كە ناوی لێنابوو (iMac).

لەم كاتەی (ستیڤ جۆبس) ئامێری ئای ماكی خستەروو، دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەپڵ، پەیوەندی نێوان پیتی () و بەرهەمە نوێكەی بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە، جۆبس وشەی (iMac) دەگەڕێنێتەوە بۆ پێكەوە گونجانی نێوان ئینتەرنێت و ماكینتۆش لە بەكارهێناندا.

كاتێك لە ساڵی (2007) ئایفۆن بەرهەمهێنرا یەكێك لە سێ هۆكاری شێوازی دروستكردنەكەی بریتی بوو لە پەیوەندی ئینتەرنێتی، لەوكاتەوە سەرجەم ئامێرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ سیستەمی پەیوەستبوونیان بە ئینتەرنێتەوە تێدا بنیاتنراوەو پاشان پێشگری () ئەو پەیوەست بوونەی بە مانا دیاریكراوەكەی‌ لەدەستدا، بۆیە بوو بە نیشانەی ناسینەوەی ماركەی ئەپڵ.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...