راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

زۆرن ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری بەرهەمهێنان و دروستکردنی مۆبایلی زیرەکدا کاردەکەن و ساڵانە بە ملیۆنەها دۆلار داهاتیان دەبێت.

بەڵام بەهۆی بەربڵاوی مۆبایلەکانی ئایفۆن و گەلاکسییەوە، زیاتر ئەو جۆرە مۆبایلانەی دیکە لە وڵاتان و ناوچەکانی خۆیان بازاڕیان دەبێت.

لە ئێستادا مۆبایلێک بەخێرایی بڵاوبوۆتەوە کە کۆمپانیای ئەی جی ئێم بەرهەمیهێناوە بەناوی (AGM X2)، کە زۆر تایبەتمەندی گرنگ و بەهێز لەخۆدەگرێت.

وەک لەم ریکلامەی ناو ڤیدیۆکەدا دەبینرێت، مۆبایلەکە بەهەموو شێوەیەک دژە ئاو و کەوتنە خوارەوەیە، واتە بەجۆرێک دروستکراوە لەگەڵ ئەو دوو دۆخەدا دەگونجێت و زیانی بەرناکەوێت.

تایبەتمەندييەکانی دیکەشی بەمجۆرەیە: رامی شەش گێگایە، میمۆری ناوەکیی ٦٤ گێگایە، شاشەکەی ٥.٥ ئینجە، بە سناپدراگۆنی ٦٥٣، لەگەڵ دژە ئاو و تەپوتۆز و کەوتن.

بینەری ئەم ڤیدیۆیەیە بن:



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...