دەکرێت فایلەکانی ناو موبایلەکەت لەدەستچێت بەهەر هۆکارێک بێت لە هۆکارەکانی ژیانی ڕۆژانە، هەندێ جار فایل و وێنەکانت لەدەست دەدەیت تەنها بەهۆی توشبونێک بە جۆرێک لە جۆرەکانی ڤایرۆس، یاخود بەهۆی خراپی و نەبونی هۆشیاری پێویست لەسەر بەکارهێنانی ئامێری موبایلەکەت، ئامانەو چەندین جۆر هۆکاری تر ..هتد. بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەیەکی زۆر بەهێزم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Gihosoft iPhone Data Recovery Free " .
بەرنامەکە بێ بەرانبەرە هەموان دەتونن داونلۆدی بکەن و بەکاری بهێینن، دەتوانیت لەڕێگەی بەرنامەکەوە زۆرترین جۆری فایل و وێنە و ڤیدیۆ و نامە و تێکست بگەڕێنیتەوە، لە موبایلی جۆری ئایفۆن و ئایپاد و هاوشێوەکانیان. لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت بەرنامەکە داونلۆد بکەیت و دایبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت بەبێ بەرانبەر بەکاری بهێنیت بۆ هەمیشە.
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


