راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەيەکی بەربڵاو کێشەیەک لە ئینستاگرامدا دروستبووەو بووەتەهۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لەلايەن بەکارهێنەرانییەوە.
کێشەکەش بریتییە لەوەی چەند جارێک بەرنامەی ئینستاگرام دادەخرێتەوە لەکاتی کارکردنی دا بە بیناوی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەست نەبوون پێوەی.
بەڵام لە راستیدا ئەو کێشەیە لە خودی ئینستاگرامدایە و دوورە لە کێشەی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت يان بەردەست نەبوون و پەیوەست نەبوونی هێڵەکان.
تا ئستا ئینستاگرام روونکردنەوەی سەبارەت بەو بابەتە نەداوەو هیچ چارەسەرێکیشی لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنامەکەوە نەناردووە تا بەکارهێنەرانی بتوانن نوێی بکەنەوە و کێشەکەی پێچارەسەر بکەن.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


