راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین


کۆمپانیای فەيسبوک بەردەوامە لە گەشەپێدانی مەسنجەرەکەیان و لە نوێترین کاریشیاندا خزمەتگوزارییەکی دیکەی بۆ زیاد دەکەن.


بەپێی هەواڵێکی پێگەی تێک کرانچ، فەيسبوک خزمەتگوزاریی بەگروپ بەکارهێنانی AR زیاد دەکات، کە کۆمەڵێک یاریین لەشێوەی ماسک و فلتەرەکان.

واتە بەکارهێنەر دەتوانێت لەکاتی گروپ چاتی ڤیدیۆیی، سەرجەم یارییەکان کە بە تەکنیکی AR ـن بەکاربهێنێت و هەروەها بەرانبەرەکانیشی لەهەمان کاتدا دەتوانن ئەو کارە بکەن کە ئەمەش لە رابردوو نەدەکرا.

ئەم یاریی و فلتەر و ماسکانەش هاوشێوەی ئەوانەی سناپچاتن کە لە سەرەتای بەردەست بوونی ئەو بەرنامەیەوە ئەو خزمەتگوزارییەی هەبووە و رێگەی بە بەکارهێنەرانی داوە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...