
لە سەرەتای سەدەی بیست، نیكۆلا تێسلا زانای لەیادكراوی فیزیایی، یەكەمین تاقیكردنەوەی گواستنەوەی تەزووی كارەبا بە بێ وایەر (وایەرلێس) بە سەركەوتوویی ئەنجامدا، پاش ئەو تاقیكردنەوەیە تێسلا گیانی سپارد و تا ساڵی ٢٠٠٧ كەس بیری لە پەرەپێدانی داهێنانەكەی نەكردەوە، بەڵام كۆمەڵێك لە زانایانی فیزیایی روسیا، لە بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەكە نزیك بوونەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧، چەند زانایەكی فیزیایی ئەمریكی لە پەیمانگەی ماساچۆستس،
لە پاش تاقیكردنەوەكە تێسلاوە بۆ یەكەمجار توانییان لە دووری ٢ مەترەوە گڵۆپێك بە شێوەی وایەرلێس دابگیرسێنن، ئەوكات رێژەی كارایی تاقیكردنەوەكە بە ٤٥٪ خەمڵێنرا. ئەو تەكنیكە نوێیە ناوی (Wireless Power Transfer)ـی لێنرا، لە چەند مانگە رابردووشدا چەند زانایەكی روسی لە زانكۆی تەكنۆلۆجیای زانیاری لە پێترۆسبێرگ، توانییان لەسەر هەمان بنچینە، كارایی تاقیكردنەوەكە بگەیەننە ٨٠٪.
تەكنیكی (WPT)، لەسەر بنچینەیەكی گۆڕینەوەی وزە لە نێوان دوو موگناتیسدا كار دەكات و هیچ كاریگەرییەك لەسەر ئەو تەنە زیندووانە جێناهێڵێت، كە دەكەونە نێوان ئەو دوو موگناتیسەوە، بەڵام زانا روسییەكان ئەم سیستمەیان گۆڕیوە بە ئامێرێكی لەرینەوەی كارەبایی و لە شێوەی قاپی نان خواردندایە، كە لە توانایدا هەیە بڕی لە دەستچووی وزەی كارەباكە لە كاتی گواستنەوەیدا كەم بكاتەوە. لە ئێستاشدا ئەند تیمێك سەرگەرمی تاقیكردنەوەی خۆیانن لەو بارەیەوە، لە ئەگەری سەركەوتنی تەواوەتیشدا چیتر ئامێرە كارەباییەكان پێویستیان بە وایەری پاوەر نامێنێت و لە هەر شوێنێك دابنرێن وزەی خۆیان وەردەگرن، ئەمەش بە رێژەیەكی بەرچاو ئاستی قوربانییەكانی كارەبا لە جیهاندا كەمدەكاتەوە.
جگە لەوەش چیتر پێویست ناكات لاپتۆپ و مۆبایل وئامێرەكانی دیكە شەحن بكەینەوە، چونكە بچینە هەر شوێنێك خۆبەخۆ ئەو ئامێرانە خۆیان شەحن دەكەنەوە، گەرچی لە ئێستاشدا جۆرێک لە بارگاوی کردنەوەی وایەرلێس ھەیە، بەڵام پێویستی بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ئامێرەکە و بارگاوی کەرەوەکە ھەیە، ئومێد دەکرێت لە داھاتوودا سوود لەو تەکنیکەش ببینرێت بۆ گواستنەوەی کارەبا بە شێوەی وایەلێس بۆ ئامێرێکی دیاریکراو.
كاروان ئایتی

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""