
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بەگویرەی چەند سەرچاوەیەکی تەکنەلۆجی و بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەیەکی مەترسیدار رووبەڕووی دوو جۆری گەلاکسی بووەتەوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەری فۆکس ئۆنلاین بڵاویکردۆتەوە، لە مۆبایلەکانی گەلاکسی ئێس نۆ و گەلاکسی نۆت هەشت، کێشەی ناردنی وێنەکان بۆ ئەو کەسانەی لە لیستی پەیوەندیدان سەریهەڵداوەو چەندین کەس بەبێ ئەوەی ئاگاداربن وێنەی ناو بەشی گەلەرییان نێردراوە بۆ کەسانی دیکە.
واتە بەبێ ئەوەی کەسی خاوەن وێنەکان بزانێت، بەهۆی بوونی هێڵی ئینتەرنێتەوە چەند وێنەیەک بەشێوەيەکی هەڕەمەکیی دەڕوات بۆ هەندێک لەو کەسانەی لە بەش یان لیستی پەیوەندی بەکارهێنەرەکەدان و لەلای ئەو کەسەن، ئەمەش بەهۆی چەند هەڵەیەکەوە لە سیستمەکەدا روویداوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""