ڤی پی ئێن VPN کورتکراوەی ووشەکانی Virtual Private Network بریتیە لە سۆفتوێرێک یاخود پرۆگرامێک کە بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی شوێن پێی ئامێرە هۆشمەندەکان لەبەردەم کردارەکانی هاککردن و سیخوڕی ئەلیکترۆنی لە تۆڕەکانی نێتوۆرک و هێڵەکانی ئینتەرنێت دا . ڤی پی ئێن پشت دەبەستێک بە میکانیزم و میتۆدی بەهێز بۆ تێکدان و شاردنەوە و پاراستنی پرۆتۆکۆڵەکانی نێتۆرک بە تایبەت " IP " کە دەبێتە ناونیشان و شوێنی هەر ئامێرێکی زیرەک کە دەبەسرێت لە ئینتەرنێت .
بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەتوانن پرۆگرامەکانی VPN بەکاربهێنن بۆ وونکردن و شاردنەوەی ناونیشانی ڕاستەقینەی خۆیان لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت دا، لە دونیای یەکەم دا بە تایبەت ووڵاتانی ئەریکا و ئەوروپا زۆرترین سودیان بینیوە لە توڵەکانی ڤی پی ئێن بۆ پاراستنی حەقی خۆیان بە تایبەت لە ئاستی یەکە حکومیەکان و ڕێکخراوەکانی و هەموو لایەنکانی کەرتی تایبەت. ئەم پرۆگرامانە جگە لەوەی هۆکارێکە بۆ پاراستنی شوێنپێ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت،
 بگرە یارمەتی بەکار‌ینەرانی کۆمپیوتەر دەدات پەیوەست بێت بەو خزمەتگوزاری و ویب سایت و هێڵانەی ئینتەرنیتەوە کە سنوردار کراون و ڕیگەپینەدراون لە ووڵاتەکەی خۆت بەکاریان بهێنیت، ئەمانەو چەندین سودی تری پارێزگاریکردن لە مافی بەکارهینەرانی تەکنۆلۆژیا، لەم بابەتەدا هەوڵمان داوە ١٠ باشترین جۆرەکانی VPN ی سالێ ٢٠١٧ بۆ پاراستنی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و موبایل هەڵبژێرین، هەروەک لەخوارەوە ئاماژەمان پێداون: 
  ١/ PureVPN
٢/ Ivacy VPN
٥/ BTGuard
٦/ BolehVPN
٧/ HideVPN
٨/ Slick VPN
١٠/ Nord VPN
 Karwanit


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...