هەندێ جار پرسیارم لێ دەکرێت، مامۆستا ڕەقەمێک تەواو بێزاری کردووم یاخود ڕەقەمەکە نەناسراوە یان ژمارە تەلەفۆنیەکی تایبەتە، هەندێ جار دەوترێت ڕەقەمێکی بێ باوکە یان ژمارەیەکی نەناسراوی دەرەوەی ووڵاتە ئەمانەو چەندین ئەگەری تری بێزارکردن لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنیەکانەوە، بێگومان لە هەموو جیهان ئەم بابەت و کێشە و گرفتە تەکنۆلۆژیانە بەردەستن بەڵام ڕێنمای و پۆلیسی تایبەت بەخۆیان بۆ دانراوە تا هەموان پارێزراو بن و بگرە زۆر جار بتوانرێت ماف بۆ مافخوراو بگەڕێنرێتەوە.
لە ووڵات و هەرێمەکەی من باشترین ڕێگە چارە بۆ چارەسەرکردن و بنەبڕکردنی ئەم جۆرە کێشانە، ئەوەیە کە لەڕێگەی یەکێک لە خزمەتگوزاریە ئۆنلاینەکانەوە ڕەقەمە بێزارکەرەکە بە سپام بناسێنرێت و داوای بلۆکردنی بکرێت لە ئاستی جیهان، یاخود دەکرێت ئەپێکی زۆر سادەی وەک " Phone " بەکاربهێنین و ڕاستەوخۆ لەڕێگەی سیستەمی موبایلەکەمانەوە ئەو ڕەقەم و ژمارانە بلۆکک بکەین کە نەناسراون و بێزارمان دەکەن. لینکی دابەزاندنی ئەپی Phone لە کۆگای گووگڵەوە بەبێ بەرانبەر.
Kawanit


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...