زۆربوونی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هاتنی ئاگانامەکان (Notifications) وایکردووە بەکارهێنەر بێزاربکات و زۆرکاتیش لەهەندێ حاڵەتدا پێویستی پێی دەبێت.
بەکارهێنەرانی ئایفۆن بۆ کاراکردن یان ناکاراکردن هاتن و نەهاتنی ئاگانامەکان دەتوانن سوود لە تایبەتمەنديیەکی مۆبایلەکەیان وەربگرن کە لە بەشی سێتینگدایە.
بۆ ئەوەی ئەو کارە ئەنجام بدەیت و خۆت کۆنتڕۆڵی ئاگانامەکان بیت دەتوانیت لە بەشی سێتینگی مۆبایلەکەت و لە بەشی (Notifications) ناوی ئەو بەرنامانەی تیادایە کە ئاگانامەیان هەیە و سات بە سات بۆتی دەنێرن، دەتوانی لەوێوە کارا یاخود ناکارای بکەی.
بەڵام ئەگەر هاتوو بەرنامەیەکت ویستوو لەوێدا بوونی نەبوو ئەوا بزانە لەکاتی داگرتن و ئینستاڵی کردنی ئەو بەرنامەیەدا رێگەت پێنەداوە ئاگانامەکانت بۆبێت و بچێتە ئەو بەشە، بۆ چارەسەرکردنی دووبارە دەبێت بیسڕیتەوەو دایبەزێنیتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


