راچڵەكین-
بونی ئۆتۆمبیلێك هاوكاره له‌هاتوچۆكردن به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه له‌نێو شار‌و مۆڵه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وه به‌نرخی خۆیه‌تی‌و ئه‌مڕۆش چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌دای ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی خۆی ده‌خه‌ینه‌ڕوو به‌زانینی كاتی گونجاو ئه‌توانین بزانین چ كاتێك باشه بۆ گۆڕینی زه‌یت‌و فلته‌ره جیاوازه‌كان:
ڕۆنی مه‌كینه:
ده‌بێ هه‌موو پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك یان هه‌موو سێ بۆ شه‌ش مانگ جارێك ڕۆنی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێله‌وه رێنمایی پێ ده‌درێت بۆ پاراستن له‌هه‌ر زیانێك، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێ.
فلته‌ری رۆن:
ئه‌مه‌ش پیسی‌و خۆڵ كۆده‌كاته‌وه كه‌زیان به‌ڕۆنه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ده‌بێت هه‌ركات ڕۆنت گۆڕی باشتره فلته‌ره‌كه‌شی بگۆڕیت.
فلته‌ری هه‌وا:
ئۆتۆمبێل دوو جۆری فلته‌ری هه‌وای تێدایه، یه‌كێكیان له‌نێو مه‌كینه ئه‌وی تر له‌شوێنی سه‌رنشینه‌كان، بۆیه باشتره ساڵانه یه‌كجار بگۆڕێت یان (٢٥ بۆ ٥٠) هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك.
فلته‌ری سوته‌مه‌نی:
ئه‌مه‌ش رێگری له‌ژه‌نگ‌و خۆڵ ده‌كات له‌گه‌یشتنه تانكی به‌نزین، پێویسته هه‌ر (٣٥ بۆ ٥٠) هه‌زار بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێك بگۆڕێت.
فلته‌ری گێڕ:
ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌ر 45 هه‌زار كیلۆمه‌تر جارێك بگۆڕێت بۆ باشتركردنی ئه‌دای ئۆتۆمبێله‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ده‌نگ‌و گرفتی گۆڕینی خێرایی.
ترافیك ئێف ئێم
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


