راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

یەکێک لەو رەخنە و کێشانەی بەشێوەيەکی بەردەوام رووبەڕووی کۆمپانيای ئەپڵ دەبێتەوە نەبوونی ئایفۆنی دوو سیم کاردییە کە لەم کاتەدا پێویستە و زۆرێک لەبەرنەبوونی پەنا بۆ ئامێری دیکە دەبەن.

بۆ ئەو مەبەستەش وابڕيارە لەم ساڵدا، کۆمپانیای ئەپڵ جۆرە ئایفۆنێکی پێشکەوتوو بەشێوەی دوو سیمکاردی بەرهەمبهێنێت و یەک ملیۆن دانەی لێبخاتە بازاڕەکانەوە.

ئەمەش وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەپڵ وایە و لە ئەگەری سەرکەوتنی دا ئەگەری زۆرە ئایفۆن و جۆری دیکەی بەشێوەی دووم سیمکاردی بەرهەمبهێنێت.

بوونی دەرچەی دووم سیم کاردی سوودێکی گرنگی بۆ مۆبایل هەیە و دەتوانرێت وەک شوێنی میمۆری دەرەکیی یاخود سیمکاردێکی تایبەت بە هێڵی ئینتەرنێت یان پەیوەندی بەکاربهێنرێت و سوودی لێوەربگیرێت.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...