
به‌كارهێنه‌رانى تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك له ئێستادا ٢ ملیار و ٧٢ ملیۆن به‌كارهێنه‌ره و دەشڵێت ملیارێك و پێنج سه‌د و حه‌فتا ملیۆن كه‌س ڕۆژانه سه‌ردانى فه‌یسبووك ده‌كه‌ن.
ئەندام عومەر سەرۆكی رێخراوی تێك ئای بۆ تەكنەلۆجیا لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی بەناوی (فه‌یسبووك ...تۆ له كوێى ئه‌م جیهانه‌دایت ! ) ی بڵاوكردۆتەوەو چەند زانیاریەكی خستۆتەروو.
لەنوسینەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە رۆژانە ڕۆژانه ٣٥٥ ملیۆن وێنه له فه‌یسبووك بڵاوده‌كرێته‌وه ، ٥٥ ملیۆن كه‌س پۆست ده‌كات ، ٣ ملیۆن كه‌سیش نامه ده‌نێرێت.
دەشڵێت :ڕێژه‌ى %٨٧ ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك ته‌مه‌نیان له نێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵیدایه و تاوه‌كو ٥٠ ساڵى تر ، سه‌رووى سه‌دا ٦٠ ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك مردوون ، گومانى تێدا نیه من و تۆى خوێنه‌رى ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكن له‌و مردوانه .
دەقی نوسینەكەی ناوبراو لەخوارەوە ببینە:
فه‌یسبووك ...تۆ له كوێى ئه‌م جیهانه‌دایت !
به پێ ى دواین ئامار، ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك له ئێستادا ٢ ملیار و ٧٢ ملیۆن به‌كارهێنه‌ره ...
له‌و ژماره‌یه‌ش، ملیارێك و شه‌ش سه‌د و شه‌ست ملیۆن كه‌س مانگانه فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنێـت ...
هه‌روه‌ها ملیارێك و پێنج سه‌د و حه‌فتا ملیۆن كه‌س ڕۆژانه سه‌ردانى فه‌یسبووك ده‌كه‌ن ..
جگه له مانه، ڕێژه‌ى %٨٧ ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك ته‌مه‌نیان له نێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵیدایه ...
هه‌روه‌ها ٤٠ ملیۆن كۆمپانیا و بزنس مان و هاوڵاتى ، بازرگانى له فه‌یسبووك ده‌كه‌ن ...
ڕۆژانه ٣٥٥ ملیۆن وێنه له فه‌یسبووك بڵاوده‌كرێته‌وه ، ٥٥ ملیۆن كه‌س پۆست ده‌كات ، ٣ ملیۆن كه‌سیش نامه ده‌نێرێت ...
زۆر داتا و زانیارى تر هه‌ن ، به‌ڵام جارێ ئه‌مه به‌سه ...
دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م ئامارانه‌ى سه‌ره‌وه ، پرسیارێكى جه‌وهه‌رى دێته ئاراوه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تۆ له كوێى ئه‌م جیهانه خه‌یاڵیه‌دایت ؟كارى تۆ چیه ؟ئامانجى تۆ چیه !
بێگومان وه‌لامى ئه‌م پرسیارانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر جیاوازه ، تۆ ئازادیت له‌وه‌ى فه‌یسبووك بۆچى به‌كارده‌هێنیت ، وه‌چی تێدا بڵاو ده‌كه‌یته‌وه ، وه كه‌سیش لێ پرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ناكات ، به‌لام من سه‌رنجت ڕاده‌كێشم بۆ ٣ خاڵى گرنگ ...
١- تاوه‌كو ٥٠ ساڵى تر ، سه‌رووى سه‌دا ٦٠ ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك مردوون ، گومانى تێدا نیه من و تۆى خوێنه‌رى ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكن له‌و مردوانه .
٢- ڕاسته كه‌س ناچێته قه‌برى كه‌س ، وه‌كه‌سیش تاوان یاخود چاكه‌ى كه‌سى تر هه‌ڵناگرێت ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بیر له خه‌ڵكى بكه‌یته‌وه ، بیر له حالى خۆت بكه‌ره‌وه ، یه‌كه‌م پرسیار له ڕۆژى قیامه‌ت لێت ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نت له چى به‌فیرۆدا { فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ *عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ} !
٣- مه‌ڵێ پۆستێكى من ، كۆمێنتێكى من ، بابه‌تێكى من ، هیچ له دۆخه‌كه ناگۆرێت ، مه‌ڵێ له نێوان ئه‌م ٢ ملیار كه‌سه‌دا ، نوسینه‌كانى من هیچ گرنگیه‌كیان نیه ، بیرت نه‌چێت ((مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ))، هه‌ر شتێك له ده‌مت دێته ده‌ره‌وه له‌سه‌رت ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕۆژى دوایى لێ پرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ...
چێژ له ژیانى خۆت وه‌رگره ، به دڵى خۆت فه‌یسبووك و ئینته‌رنێت به‌كاربهێنه ، به‌ڵام ئاگاداربه به بیانووى ئازادی و كرانه‌وه ، سنووره‌كانى خودا مه‌به‌زێنه ، تۆ نازانیت به كۆمێنێتكى نه‌شیاوى تۆ ، پۆستێك ، بابه‌تێك، چی ڕووده‌دات ...بۆیه هه‌میشه ئه‌و ڕۆژه‌ت له پێش چاوت بێت كه ڕۆژى مه‌حشه‌ره و به ته‌نیا له‌به‌رده‌م خوداى گه‌وره لێ پرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت (( وكلهم اتية يوم القيامة فردا)) ....
باقى وه‌سه‌لام ...
ئه‌ندام عومه‌ر

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""