
لە دوایین نوێکردنەوەی دا، بەرنامەی سناپچات خزمەتگوزارییەکی تاڕادەیەک بێزارکەری بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکەی بەردەستخست.
خزمەتگوزارییەکەش بریتییە لە زیادکردنی بەشی ریکلامی بازرگانی بۆ بەشی ستۆرییەکانی ناو بەرنامەکە.
واتە کاتێک بەکارهێنەر سەیری ستۆری هاوڕێکانی دەکات، کورتە ریکلامی ڤیدیۆیی کۆمپانيا بازرگانییەکان دێتە بەرچاوی کە لەلايەن سناپەوە دانراون.
ئامانج لەوکارەشی دەستکەوتنی بڕێکی مادییە تا لەو رێگەیەوە بتوانێت کۆمپانياکەی فراوان بکات و رکابەری کۆمپانيای فەيسبوکی پێبکات.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""