راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەگوێرەی تویتێکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستاگرام، بەم زووانە تایبەتمەندييەکی نوێ لەو تۆڕە زیاد دەکرێت کە تایبەت دەبێت بە سیستمی ئەندرۆید.

ئەو تایبەتمەندييەش ناوی "Usage Insights"ـەو هەڵدەستێت بە شیکردنەوەو پێشاندانی ئەو شتانەی بەکارهێنەر لە ئینستاگرام کاتی پێبەسەربردووە.

لەسەرەتا ئەم تایبەتمەندييە بۆ ئینستاگرامی سەر سیستمی ئەندرۆيد زیاد دەکرێت و دواتر بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسیش زیاد دەکرێت.

لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندييە لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زیادبکرێت بۆ بەرنامەکە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...