
چۆن وێنه و ڤیدیۆ زانیارییه سڕدراوه‌كانت له سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه ؟ بۆ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆئێس
زۆربه‌مان تووشـی ئه‌و حاڵته بووینه كاتێك به هه‌ڵه وێنه یان ڤیدیۆ یان نامه وزانیاریه‌كانـی ناو مۆبایله‌كه‌ت ده‌سڕێته‌یوه به هۆیه‌وه زۆر بێتاقه‌ت ده‌بین ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئیندێكس زایارییه سڕاوه‌كان سڕاوه‌ته‌وه نه‌ك خودـی فایله‌كان بۆییه هه‌تا داتایه‌كــی دیكه شوێنی ئه‌و زانیارییه نه‌گرێته‌وه له سه‌ر بیرگه ئه‌وا زایاریه‌كان بونیان هه‌ییه ده‌توانێت بیهێنرێته‌وه .
چه‌ند پرۆگرامێك هه‌ییه بۆ هێنانه‌وه‌ی سڕدراوه‌كان باشترینیان پرۆگرامــی Dr Fone ه
بۆ وه‌رگرتنــی كلیك له داونڵۆد بكــه
وه‌رگرتنــی به ئه‌ندرۆید كلیك له داونڵۆد بكــه
وه‌رگرتنـــی بۆ ئای ئۆ ئێس كلیك له داونلۆد بكه
بۆ هێنانه‌وه‌ی وێنه سڕدراوه‌كان ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌ن
- دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كانت سڕایه‌وه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت وای فای په‌یوه‌ندی تایبه‌ت Data connection ناچالاك بكه .
- دواتر پرۆگرامـی به خۆڕایی Dr Fone For Android له‌م به‌سته‌ری خواره‌وه داگیره سه‌ر كۆمپێوته‌ره‌كه‌ت ئینستاڵ بكه .
- پرۆگرامـی Dr Fone بكه‌ره‌وه ، ده‌بێت ده‌بێت په‌نجه‌ره‌یك وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه بیشان بدات

- مۆبایه‌له‌كه‌ت له ڕێگای كێبڵی تایبه‌تـی خۆیه‌وه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ببه‌سته‌ره‌وه تایبه‌تمه‌ندی USB Debu gging چالاك بكه بۆ ئه‌م كاراش بچۆره سه‌ر Settings دواتر Deve loper وه پاشان USB Debu gging چالاك بكه ئه‌گه‌ر له Settingsی مۆبایله‌كه‌تدا Developer Optinos نادۆزرێته‌وه ئه‌وا بچۆ سه‌ر Settings دواتر Abot Phone و پاشان نزیكه‌ی 10 جار په‌نجه له سه‌ر Bulind Number بكه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ر كردنــی Developer Optinos له Settinges دا

- دواتر ئه‌وه‌ی كه پرۆگرامه‌كه به‌سترایه‌وه به مۆبایله‌كه‌ته‌وه ، له په‌نجه‌ره‌یه‌كــی نوێ‌دا ده‌توانیت جۆری ئه‌و زانیارییه له ده‌ست ده‌ر ده‌رچووه هه‌ڵبژێرێت كه ده‌ته‌وێت بیهێنیته‌وه وه‌ك كورته نامه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ و ده‌نگ ...هند

- له هه‌نگاوی داهاتودا پرۆگرامـی Dr Fone هه‌ڵده‌ستێت به سكانكردنــی مۆبایله‌كه‌ت وه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی Deleted files و All Files يه‌كێكیان هه‌ڵبژێره هه‌ر داواكاریه‌ك له سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بیشان درا قبوڵی بكه
- له وانه‌ییه له كاتــی سكانكردندا شاشه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره ته‌نانه‌ت دووباره هه‌ڵبونه‌وه‌ش ڕووبدات بۆیه هیچ ده‌ستكاری تا كاره‌كه ته‌واو ده‌بێت .
- دواتر ته‌واوبوونـی سكانه‌كه ، له په‌نجه‌ره‌یه‌كــی نوێ‌دا ئه‌و فایلانه‌ت بیشان ده‌دات كه هاتونه‌ته‌وه تۆش فایله‌كان هه‌ڵبژێره و له ڕێگای دوگمه‌ی Recover ه‌وه بیانهێنیته‌وه

تێبینــی :
- ئه‌م بۆ مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌كانه
- ده‌بێت مۆبایله‌كه‌ت ڕۆت كرابێت
- بۆ هێنانه‌وه‌ی فایله سڕاوه‌كان له سه‌ر سیسته‌مــی ئای ئۆ ئێس ، پرۆگرامــی دیكه هه‌ییه وه‌ك FonePaw
ئاماده‌كردنــــی :: زانا صباح

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
