راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين

کۆمپانيای گوگڵی خاوەن تۆڕەکان و بەرنامەی یوتیوب لە رێگەی بلۆگەری خۆیانەوە هەواڵی بڵاوکردنەوەی دوو جۆری نوێی یوتیوبیان بڵاوکردەوە.

لەماوەی رابردوو يوتیوب رێد (Youtube red) لەلايەن ئەو کۆمپانيایەوە بەردەستخرا بۆ بەکارهێنان بەڵام وادیارە رێژەیەکی کەمی خەڵکی بەکارهێناوەو هەر بەزووی ئەو بەرنامەيە دوو جێگرەوەی بۆ دروستبوو و لەماوەیەکی نزیکدا یوتیوب رێد لەکاردەخرێت.

ئەو دوو جۆرە نوێيەش يوتیوب میوزیک و یوتیوب پریمەمن، ئەم دوو بەرنامەیە بەشداریی کردن و بەکارهێنانی بە پارەیە، جۆری یەکەم واتە میوزیک دەبێت بەکارهێنەر ماناگانە نزیکەی ١٠ دۆلار بدات و جۆری دووەمیش واتە پریمەم دەبێت مانگانە ١٢ دۆلار بدرێت لە بەرانبەر بەکارهێنانی کە هەردووکیان میوزیک و ڤیدیۆی ئۆرجیناڵی تیادا هەڵدەگیرێت لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ و ناوازە.







"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...