هەندێ جار تەنیا بەهۆی هەڵەیەکی بچوک لە بەکارهێنانی موبایلەکەت یاخود بەهۆی کێشەیەکی سۆفتوێری یاخود هاردویری یان بەهۆی ونبون و لەدەستدانی موبایلەکەت دەکرێ تەواوی ژمارەی تەلەفۆنی هاوڕێکانت لەدەستچێ، بێگومان بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی موبایل دەستیان بە یەکدا دێت و بێ ئومێد دەبن لەوەی کە چیتر ناتوانن ژمارەی هاوڕێکانیان بەدەست بهێنەوە، دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم گەڕاندنەوەی بەشێکی زۆری زانیاریەکان بە گشتی کارێکی ئاسانە،
وە چەندین ڕێگە و میکانیزمان لەبەردەستە بۆ گەڕاندنەوەی داتاکانمان جا وێنە بێت یاخود تێکستێکی وەک ژمارەی تەلەفۆن، زۆر بە سادەی دەتوانیت پشت ببەستی بە داتا سەنتەرەکانی فەیسبووک بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەی تەلەفۆنی هەموو هاوڕێکانت تەنیا بە کلیک کردن لەسەر ئەم لینکە، دەمەوێ ئەوە رون بکەمەوە کە لە چەندین بابەت ئاماژەمان بەوە یاوە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زۆرترین زانیاری کۆدەکاتەوە بەبێ ئەوەئ بەهیچ شێوەیەک بەکارهێنەرانی ئاگادار بن. 
ذڵنیام پرسیار دەکەیت چۆن تەنها لەڕێگەی ئەو لینکەی سەرەوە دەتوانیت بگەیت بە ژمارەی تەلەفۆنی هەموو هاوڕێکانت لەرێگەی فەیسبووکەوە، گەر زۆر بە کورتی بیبرێنمەوە ئەوا فەیسبووک لەڕێگەی مایسنجەرەکەتەوە وێنەیەک لە ژمارەی تەلەفۆنی تەواوی هاوڕێکانت دەگرێتەوە و هەڵی دەگرێت لەلای خۆی بەبێ ئەوەی تۆ بەئاگا بێت لە بردن و بەکارهێنانی، بۆیە زۆر جار هاوار دەکەین و دڵێن تەنیا بەکارهێنانی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بەسە بۆ ئەوەی کە تەواوی زانیاریەکانت وێنە بگرنەوە و بەکاریان بهێنن بەبێ ئاگای تۆ.! تەنها ئەوەی کە پێویستە ئەنجامی بدەی کلیک بکە لەسەر ژمارەی تەلەفۆنەکان بۆ بینینی تەواوی ژمارەکە. 

Karwanit


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...