
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بەپێی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان زۆربەی کەسایەتییە ناودار و کۆمپانیاکان دەستیان بە سڕینەوەی هەژمار و پەیجەکانیان کردووە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک.
وەک ئاشکرايە لەماوەی رابردوو بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان کۆمپانیای کامبریج ئەنالیتیکای ئەمریکی زانیاریی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەيسبوکی دەستکەوتووە کە خودی کۆمپانياکە پێی فڕۆشتوونەتەوەو پێی داون.
ئەو هۆکارەش بووە هۆی توڕەکردنی بەکارهێنەرانی و لە چەند وڵاتێکیشەوە بانگهێشتی مارک زوکەربێرگ کرا بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو وەررتنی زانیاریی لەسەر ئەو بابەتە.
ئەو هۆکارەش بووەتە هۆی دابەزینی رێژەی پشکەکانی فەيسبوک و تا ئێستا نزیکەی ٦٠ ملیار دۆلار دابەزیوە ئەمە بێجگە لەوەی دوو پەیجە گەورەکەی ئیلان ماسک لە فەيسبوک نەمان و دایخستن کە ئەوانيش تێلاس و سبەیس ئێکس بوون، لەگەڵ داخستنی چەندین هەژمار و پەیجی دیکە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ئەو کارەی فەيسبوک.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""